کوردستانگرنگ

تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە

دوو هاووڵاتی دانیشتووی دوو گوندی ناحیەی شیلادزێ کە 11 رۆژبوو بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە ئەشکەوتێک لە چیای شیرین دۆزرایەوە. 

رۆژی 03-04-2023، دوو هاووڵاتی ناحیەی شیلادزێی سەر قەزای ئامێدى بۆ هێنانی گژوگیای بەهارە چوونەتە چیای داودکێ لە سنووری دەڤەری بارزان. 

ئەحمەد حەسەن کە تەمەنی 35 ساڵە خەڵکى گوندى سیتە؛ هەروەها عارف عومەر، تەمەنی 40 ساڵە خەڵکى گوندى شاجایە کە هەردوو گوندەکە سەر بە ناحیەی شیلادزێن. 

موختارى گوندى شاجا ڕایگەیاند: “بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هەردوو هاووڵاتییەکە لە چیای شیرین دۆزرانەوە، هەردووکیان بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کوژراون.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button