کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینی بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە کۆتایی دێت و سبەی شەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە پێشبینی کردووە، ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت و بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە.

لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 11ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لەهەندێک شوێن بووە هۆکاری دروستبوونی لافاو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button