کوردستانگرنگ

نووسینگەی سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری دەکات

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نەجەف پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22ـی 04ـی 2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی دیکە، شیعە و سوننە، هەردووکیان ڕۆژی 23ـی 03ـی 2023ـیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.

بەپێی پێشبینییەكانی فەلەكناسی، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 29 ڕۆژ دە‌بێت و ڕۆژی هەینی 21ـی 04ـی 2023، دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button