توێژینەوەجیهانڕاپۆرتهەواڵ

ملیۆنان کچ لە قوتابخانەکانی ئێراندا لە مەترسی ژەهراویبووندان

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی، لە راپۆرتەکەی رۆژی چوارشەممەیدا دەلێت، پێدەچێت هێرشەکان بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان “هەڵمەتێکی هەماهەنگ” بێت بۆ سزادانی ئەو خوێندکارە کچانەی کە بەشداری ناڕەزایەتییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی”یان کردووە.

ڕێکخراوەکە دەشلێت ” ئەم هێرشانەی کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2022 وە دەستیانپێکردووە، لە زیاتر لە سەد قوتابخانەدا خوێندکاری کچیان کردووەتە ئامانج کە توشی نیشانەکانی وەک کۆکە، سووتانی قوڕگ و لووت، تەنگەنەفەسی، لێدانی بەپەلەی دڵ، سەرئێشە، سکچوون و ڕشانەوە بوون. “

بەم جۆرەش ملیۆنان کچ لە قوتابخانەکاندا لە مەترسیدان لە کاتێکدا هێرشی گازی ژەهراوییە بەردەوامەکان کە بە مەبەست قوتابخانەکانی کچان دەکەنە ئامانج.

ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکات کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کە لە سەرەتادا هەوڵی شاردنەوە و نکۆڵیکردنی ئەو پرسەیان داوە، تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و کاریگەریان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام نەداوە و هەوڵی بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان لەسەر ئەو پرسە دەدەن بە ترساندنی بنەماڵە و مامۆستایان و ڕۆژنامەنوسان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button