
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بلاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتیپیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلیکوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box