کوردستانگرنگ

پەیامێکی تووند لە ئەژی ئەمینەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی کورد لەگشت پارچەکانی کوردستان دەکەم. نزاخوازین خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی ئەم مانگە پڕخێرەی لە سەرجەم موسڵمانان قبووڵ کردبێت.
لەم جەژنە پیرۆزەدا جەخت لە سەر یەکپارچەیی قەوارەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاساو سەروەری و گەیشتنی دەسەڵاتی شەرعی و دەستووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی دیکە دەکەینەوە بۆ تەواوی هەرێم، هەموو دابەشبوونێک رەتدەکەینەوە بەتایبەت کە هەندێک گرووپ و تاقمی دەرچوو لە یاسا دەیانەوێ شەهیدو پێشمەرگەو کەمئەندامانی سەنگەرەکانیشمان دابەش بکەن، ئەوەش بەهۆی چاوچنۆکی و تەنها لەپێناوی گیرفان پڕکردنیان لەسەر حساب و قوتی خەڵکی بەش مەینەت و دڵخۆشکردنی ئاغاکانیان و هەوڵی پارچەکردن و لەناوبردنی قەوارەی هەرێم.
ئەو تاقمە دڵنیا دەکەینەوە کە خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکێتی باشتر دەیانناسێت و هەموو هەوڵێکیان نەزۆکە.
ئومێدەوارین جەژن، سەرکەوتن و گەشانەوەی زیاتر بهێنێتەدی بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button