کوردستانگرنگ

پەرلەمانی عێراق بانگھێشتی وەزیرێک دەکات لەسەر بودجە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئێستای نەوت ٧٠ دۆلارە، ئەوەش ئاستێکی بەرزە و ناتوانرێت دەستکاری بکرێت بەرەچاوکردنی هەڵاوسانی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان، دەشڵێت: لیژنەکەیان بە داڕشتنی خشتەیەک دەستپێدەکات بۆ میوانداریکردنی وەزارەتە سیادیەکانی وەک دارایی، نەوت، بەرگری و کارەبا بەمەبەستی تاوتوێکردنی بابەتی خەرجییەکانیان لە بودجەدا.

مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەماانى عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانى ڕاگەیاندوە: لیژنەکەیان بە داڕشتنی خشتەیەک دەستپێدەکات بۆ میوانداریکردنی وەزارەتە سیادیەکانی وەک دارایی، نەوت، بەرگری و کارەبا بەمەبەستی تاوتوێکردنی بابەتی خەرجییەکانیان لە بودجەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وەزارەتانە زۆرترین خەرجی لەخۆدەگرن بەراورد لەگەڵ باقی وەزارەتەکانی دیکە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکان دەکرێت بۆ زانینی پێداویستییە ڕاستەقینەکانیان و ئەگەری کەمکردنەوە و گواستنەوەی پارە لەناو ئەو وەزارەتانەدا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: سەبارەت بە کورتهێنانی بودجە کە٦٤ ترلیۆنە لە کۆی گشتییەکەی کە دەکاتە ١٩٩ ترلیۆن، دوای ڕێککەوتن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، هەریەک لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان بۆ لیژنەی دارایی میوانداری دەکرێن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری کەمکردنەوەی کورتهێنان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە بابەتی ناپێویست ئەوەش بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت دەبێت، بۆئەوەی بڕیارەکە کاریگەری نەبێت لەسەر بەرنامەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیان.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە نرخی ئێستای نەوت ٧٠ دۆلارە، ئەوەش ئاستێکی بەرزە و ناتوانرێت دەستکاری بکرێت بەرەچاوکردنی هەڵاوسانی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان.

لە کۆتایشدا ئەندامەکەى لیژنەى دارایی وتی: لیژنەی دارایی پەرلەمان چاوی لە کەمکردنەوەی کورتهێنانە بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئێمەش بەرەو کەمکردنەوەی دەڕۆین بەشێوەی ڕاستەقینە، بە گەڕان و سڕینەوەی خەرجییە ناپێویستەکانی بەکاربەر و وەبەرهێنان، هەروەها لیژنەی دارایی میکانیزمێک دادەنێت بۆ کەمکردنەوەی بەرزی خەرجییەکانی بەکاربەر بە شێوەیەک کە کاریگەری نە لەسەر قەبارەی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی هاوڵاتی هەبێت، نە بەرنامەی حکومەت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button