
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراق ئاشکرایکرد، دوای پشوەکانی جەژنی ڕەمەزان، کۆبونەوەیەکی نوێ سەبارەت بەدەستکاریکردنی پلەبەندیی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت سازدەکرێت،
دهشڵێت، “خشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران هیچ بارگرانییەک لەسەر شانی دەوڵەت دروستناکات”.
عارف موحامی ئەندامی لیژنەى دارایی لهپهرلهمانى عێراق ئاشكرایكرد، لیژنەی دارایی پهرلهمان لەگەڵ ئەو لیژنە وزارییە کۆبونەوەیەکی سازکردوە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەدواداچونو گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی دەستکاریکردنی پلەبەندی نوێی موچەی فەرمانبەران پێکهێنراوە”.
دەشڵێت، “لەدوای پشوەکانی جەژنی ڕەمەزانهوه کۆبونەوەی تریش لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت، هەر ئەنجامێکیش لەو کۆبونەوانە بۆ دەستکاریکردنی پڕۆژەی پلەبەندی موچەی فەرمانبەران بەدەستبهێنرێت بهشێكى زۆرى فەرمانبەران سودی لێوەردەگرنو هیچ بارگرانییەکیش لەسەر شانی دەوڵەت دروستناکات، بەوپێیەی پڕۆژەکە سوڕانەوەی پارەو گواستنەوەی لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تری تێدا دەبێت”.