
ئەمرۆ یەکشەممە وڵاتی دانیماڕك ته‌واوی هێزه‌كانی له عێراق و سووریا گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی دانیماڕك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به بڕیاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ته‌واوی هێزه‌كانی سوپای دانیماڕك له عێراق و سووریا گه‌ڕانه‌وه وڵات، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
ڕاشیگه‌یاند: هۆكارێكی تری گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپاكه، به‌هۆی پێویستی وڵاته‌كه‌مانه به تواناكانیان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ماندا.
دانیماڕك هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ساڵی 2014 بووه ئه‌ندام و زیاتر له 300 سه‌رباز و ڕاوێژكاری سه‌ربازی له عێراق و سووریا هه‌بوون.
Facebook Comments Box



