
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لایەنە بەرپرسەکان هۆشداریان بە خەڵک داوە.
بەهۆی هەورەبرووسکەشەوە سێ هاونیشتمانی لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان گیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو، هۆشەنگ کوهەنانی، بەڕێوەبەری ناحیەی کوهەنانی سەر بە شاری کویەشت لە پارێزگای لوڕستان وتی :پیاوێکی 45 ساڵ، کە خەڵکی گوندی شورابەی بەهرام بەیگە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو گوندە، هەورەبرووسکە لێی داوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
مەسعوود قەلعە سفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی پزیشکی کرماشان، بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: رۆژی یەکشەممە ژنێکی 65 ساڵ، کە خەڵکی سووخوەر سەر بە شاری گیەڵانە، بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی قەلعە سفیدی، هەروەها جووتیارێکی گەنجی گوندی حەسەناوای خواروو، لە ناوچەی دینەوەر سەر بە شاری سەحنەش بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستداوە.