
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیس توانییان ئەو باندە دەستگیربکەن کە چەند تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بوون.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاند؛ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانییان ئەو باندە دەستگیربکەن، کە ئەمشەو لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر، بە تەقەکردن روبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بونەوەو لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستدا.
ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەو رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم دەستگیکراوەکان گیراوەتەبەر و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.
Facebook Comments Box