کوردستانگرنگ

بارانبارین لە هەرێم دەست پێ دەکاتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، “لە رۆژی هەینی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور دەردکەوێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزدەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە رۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکات و ئەگەری هەیە هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button