کوردستانگرنگ

دەستەی باڵای حەج و عومرە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

دەستەی باڵای حەج و عومرە داوا لە براوی تیروپشکی حەجی ساڵی 2020-2021 دەکات کە سەردانی نوسینگەکانیان بکەن بۆ ڕادەستکردنی پاسپۆرتەکانیان.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: نوسینگەکانمان لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان کراوەن و پاسپۆرتی ئەو کەسانە وەردەگرن تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو کە دەکاتە 7ی ئایاری ئەمساڵ.

دەستەی حەجی عێراق لە کۆتاییدا وتی: نوسینگەکانمان لە پشوەکانی هەفتە و پشوە فەرمییەکان پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button