
یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان لەمساڵدا به تای خوێنبه‌ربوون له عێراق تۆمار كرا.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 26/4/2023، یەکەم حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان له مساڵدا بەهۆی تای خوێنبەربوون پارێزگای دیاله تۆمار کرا.
سەرچاوەکە راشگه‌یاند: “گەنجێک دوای تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌ك گیانی لەدەست داوه، به‌ڵام دوای پشکنینی تاقیگەیی بۆ جۆری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه گه‌نجه‌كه تووشی بووه، دەرکەوت کە تووشی نه‌خۆشیی تای خوێنبەربوون بووه.”
تای خوێن به‌ربوون، جۆره نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
Facebook Comments Box