
بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە،کە لەرۆژی هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات تا چوارشەممە بەردەوم دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلەكانی گەرما لە باشوور دادەبەزن.
ریاز قورەیشی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئێوارەی سبەی هەینییەوە، بارستە هەوایەكی سارد عێراق دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەی لە زاخۆوە زیاتر دەبێت، دواتر بەرەو شارەكانی دهۆك ، هەولێر، سلێمانی و نەینەوا، دواتریش بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و پاشان باشوور دەڕوات و تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
گوتیشی، ئەو بارستەیە دەبێتە هۆی بارانبارینی كەم لە شارەكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی، بەڵام بەرزترین ڕێژەكان باران بارین لە دهۆك دەبێت.
Facebook Comments Box