
وەزاروتی ئاوقاف و کاروباری ئاینی راگەێندراوێکی نارازی لە دژی کارێکی رێکخراوێک بڵاوکردەوە.
دەقی راگەێندراوەکە:
ڕێکخراوێک لەژێر ناوی کاری خێرخوازی و مرۆی لەنێوکەمپی ئاوارەکاندا کاردەکەن بەناوی ( Light The Candle ) تیمێکی ڕێکخراوەکە سەردانی مەزارگەیەکی پیرۆزی خوشک و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دھۆک کردووە، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا نزادەکەن بەڵام ناوەرۆکی نزاکانیان پێچەوانەی پرەنسیپ و پێکەوە ژیانە و بریندار کردنی ھەستی خوشک و برایانی ئێزیدیە.
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێزیدیان، بەتوندی ئیدانە کاری ئەم ڕێکخراوە دەکەین،کەبەناوی خێرخوازییە وە ئەنجام دەدرێن، لێرەوە داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە بگرنە بەر کەسەرەنجام کاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێت .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٧⁄٤⁄٢٠٢٣