کوردستانگرنگ

بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەری ئاڵوودەبوون بە دەرمان لە ئەلمانیایە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد، چەند ڕۆژێكە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە دەرەوەی وڵاتە بۆ چارەسەر، بە دیاریكراویش لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیایە.

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی خوێنی گۆڕدراوە، پاشان گەڕاوەتەوە کوردستان و بانگەشەی پابەندبوونی ئایینی کردووە و چەند یانەیەکی شەوانەشی لە سلێمانی داخستووە، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە سەر هەمان خووی پێشوو.

بافڵ تاڵەبانی نزیكەی 20 ڕۆژە هیچ دەركەوتنێكی فەرمی نییە و لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، دوایین دەركەوتنی لە 8ی نیسانی 2023 بووە. تەنانەت سەردانەکانی شاندی یەکێتی کە هەمووجار بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرۆکایەتی دەکرد، ئەمڕۆ بە سەرکردایەتیی رەفعەت عەبدوڵا کراوە و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ عەممار حەکیم ئەنجام داوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button