کوردستانگرنگ

ڕاگەێندراوێکی لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینیەوە

وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئایینی راگەێندراوێکی سەباروت بە گرژی و ئالۆزیەکانی دەڤەری شەنگال بڵاوکردەوە.

دەقی راگەێندراوەکە:
دوێنێ پێنج شەممە ٢٧ نیسان لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەکە
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەو بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە.

ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەھیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٨⁄٤⁄٢٠٢٣

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button