کوردستانگرنگ

داعش کوردێک شەهید دەکات

دوێنێ 28/4/2023، دوو هاووڵاتی کورد بە مەبەستی راوە ماسی چوونەتە سەر زێی گوێڕ، لەلایەن داعش رفێندراون و یەکێکیان کوشتووە و ئەوەی دیکەشیان رزگارکراوە.

ئەو دوو کەسە دوای نەگەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە و داخرانی تەلەفۆنەکانیان لەلایەن خێزانەکانیان دەزگا ئەمنییەکان ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەوان چوونەتە ئەو شوێنە و نەگەڕاونەتەوە، دواتر زانراوە کە لەلایەن داعش رفێندراون.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەو کەسەی کە لەلایەن داعش کوژراوە سەربازی سوپای عێراق بووە، بەناوی غازی قاسم، ئەوەی دیکەشیان هاووڵاتی ئاسایی بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button