رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

کۆتایی هەوڵەکانی عێراق بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەی سلێمانی

گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە بۆ ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەکەدا بکرێتەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، دەڵێ “داوایان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش کردووە بۆ ئەوەی هۆکارەکانی داخستنی ئاسمانی تورکیا و پاساوەکان روون بکەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان لە هیچ کام لەو دوو دامەزراوەیەی تورکیاوە پێنەگەیشتووە و وەڵام نادەنەوە.”

لە رۆژی 3ـی ئەم مانگەوە، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت و حکومەتی تورکیاش ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر هەر فڕۆکەیەکدا داخستووە کە بۆ سلێمانی بچێت یان بە پێچەوانەوە، ئەوەش بە پاساوی زۆربوونی جموجوڵی پەکەکە لە سلێمانی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button