چوار کەس لەسەر پێشبرکێی کۆتر کوژران
له باشووری لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگال پێشبڕكێیه‌كی كۆتر به‌ڕێوه‌چووه، لە کۆتایدا بووە هۆی دەمەقالێ و چوار كه‌س کوژران.
پۆلیسی پورتوگال ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یه‌كێك له خاوه‌ن كۆتره‌كان به چه‌كی ئاگرینه كه ته‌نها بۆ راوكردن له پورتوگال رێگه‌پێدراوه، ته‌قه‌ی له سێ كه‌س كردووه هه‌رسێكیانی كوشتووه و دواجاریش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری مردووان له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگال وتی، ناكۆكی دوو خاوه‌ن كۆتر كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوانیان له‌سه‌ر كۆتر سه‌ریهه‌ڵداوه، به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی پورتوگال روونیکردووەتەوە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه ساڵانه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی 80 تاوانی كوشتن له پورتوگال رووده‌دات، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا پێنجیان به‌هۆی چه‌كه ئاگرینهكانهوهیه.