
دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە 1ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.
Facebook Comments Box