کوردستانگرنگ

کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمان و حکومەتی و ئەنجومەنی پارێزگاکان کشایەوە

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کشانەوەی نوێنەراکانی حیزبەکەی لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و حکومەتە خۆجێیەکان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بڵاویکردەوە، لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووەو، ترسی جیددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروست بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی ماوەیان بەسەرچوە و بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button