کوردستانگرنگ

یەکێتی بەرێوبەری شارەوانی ھەڵەبجە دوور دەخاتەوە

سەید حەکیم سەید نەجیب، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە
لە روونکردنەوەیکدا دەڵێ: بنەماڵەکەم تەنها ”نیو سەدە” خەباتی لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیە و، دیارە ئەو خەباتەش بایی ئەوە نەبووە شەرم و ڕێز بۆ ئەو حیزبە دروست بکات!

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی لە ڕوونکردنەوەیەک زۆر بەتوندی رەخنەی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرت و دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناکرێت، بەڵکو لە چەندین شوێنەوە کەوتونەتە دژایەتی کردنم.

دەشڵێ، جگە لەوەش لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووی ئیدارەی هەڵەبجە کە تەلەفونم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمر و نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم، بێ‌ئاگا لەوەی کەرامەتی خۆم و سەربەرزی بنەماڵەکەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبوڵ بکەم، لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان و، لەکۆتایی‌دا لەو پۆستە لادرام.

لەکۆتایی‌شدا دەڵێت، سوپاس بۆ خوا شەش مانگی پڕ سەربەرزیم بەڕێکرد و، لەو ماوە کەمەدا ئەوەندەی پێم کرابێت بە دڵسۆزیییەوە کارم کردووە و، سەربەرزی خۆم و بنەماڵەکەم بەڕووی خەڵکی شارەکەدا لە هەموو شتێک بەلاوە گرینگتر بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button