کوردستانگرنگ

هێلکەکەی مانگی رەمەزان گەیشت

ئەم هەفتەیە ئەو هێلکەیە دەگاتە هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزاندا دابەشبکرێت. 

رۆژی سێشەممە 02-05-2023 دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر راگەیاند: “بەغدا پەیوەندیان پێوە کردووین و ئاگاداریان کردووینەتەوە ئەو هێلکەی بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بگات، ئامادەیە و ئەم هەفتەیە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەنێرن.”

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەم هەفتەیە بەدەستیان بگات راستەوخۆ یەکسەر دابەشی دەکەن. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی سێدا، کە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان هەر خێزانێک تەبەقەیەک هێلکە، نیشاستە، ماکەرۆنی و ئاری سفر دابەشبکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button