کوردستانگرنگ

“فرسەت مەلەکی لە رووداوێكی تەمومژاویدا بە دەستێكی رەش و لەرزۆك تیرۆركرا”

بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی راگەیەندراوێک لەبارەی “تیرۆرکردنی” فرسەت مەلەکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەدەکەن کە فرسەت مەلەکی لە رووداوێكی تەمومژاویدا بە دەستێكی رەش و لەرزۆك تیرۆركراوە.

لە راگەیەندراوی بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی هاتووە: “فرسەت مەلەکی لە ساتەوەختی تیرۆركردنی شەهید موراد دا وەك هاوڕێیەك هاوەڵی شەهید مورادی كردبوو بۆ نان خواردنی ئێوارە لە شاری رانیە، بەداخەوە لەو رووداوەدا شەهید موراد و سێ لە هاوڕێكانی شەهید دەكرێن و كاك فرسەتیش لە لایەن ئەو هێزەوە دەستگیر دەكرێت و دوای ماوەیەك ئازاد دەكرێت”.

شەوی رابردوو 2/5/2023، لە نزیک بازگەی قەمتەران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەقە لە فرسەت مەلەکی کرا و بە سەختی بریندارکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان فرسەت مەلەکی تاکە شایەتحاڵی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی بوو کە لە ژیاندا بێت، چونکە لە کاتی رووداوی هێرشکردنە سەریان پێکەوە بوونە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button