
تویتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، درۆیەكی گەورەی سروە عەبدولواحید و كەناڵەكەی شاسوار ئاشكرا دەكات.
رۆژی دووشەممە سروە عەبدولواحید و كەناڵەكەی شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە سروەی خوشكی شاسوار بە نوێنەرایەتیی (نەوەی نوێ) لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا كۆبووەتەوە.
هەروەها دەیانگوت لە كۆبوونەوەكەیاندا باسیان لە دۆخی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و مەسەلەی داهات و هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان كردووە.
بەڵام تویتێکی پێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری نزیک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وردەكاریی ئەو كۆبوونەوەیەی بڵاو كردۆتەوە و ئاشكرای كردووە، باڕباڕە بیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەك لە ژنە پەرلەمانتارەكانی سەر بە پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق كۆبوونەتەوە و تێیدا باسیان لە گرنگیی نوێنەرایەتیكردنی ژن و زەروورەتی دەركردنی یاسایەك كە كار لەسەر باشتركردنی ڕێزگرتن لە مافەكانی ژنان و تێكەڵكردنی ژن بە پرۆسەی سیاسی كردووە.
بەم جۆرەش دەركەوت هیچ لەم بانگەشانە ڕاست نین و جگە لە بابەتی ژن و مافەكانی ژنان، قسە لەبارەی هیچ پرسێكی دیكە نەكراوە و سروە عەبدولواحیدیش بە تەنیا یاریدەدەرەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای نەدیوە، بەڵكوو لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری لایەنە جیاوازەكان بەشداریی كۆبوونەوەیەكی كردووە كە یەكێكیان ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییە.