کوردستانگرنگ

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: “مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕ، “تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە و شه‌ش بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تباره‌كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ موبایلی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئێستا تۆمەتبار (أ، ق، ص لەدایكبووی 1992) به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانه‌كه‌یدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button