کوردستانگرنگ

لاهور جەنگی لە هەولێر لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە؟

بڕیارە لاهور جەنگی لە شاری هەولێر وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی لاهور جەنگی راگەیاند ئەمرۆ لاهور جەنگی سەردانی هەولێری کردووەو بریارە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆببێتەوە.

وتیشی هەر ئەمرۆ کاتژمیر ١١ پێش نیوەرۆ لەگەل یەکگرتووی ئیسلامی و کاتژمێر یەکی پاش نیوەرۆ لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببێتەوە.

سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان سەرچاوەکەی وتی، لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکان و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەری کۆبوونەوەکان دەبێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button