
لە ڕاپەڕین کچێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر کورێک و کوشتی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای پشده‌ر ئاگادار كرانه‌وه به بوونی بریندارێك له بازاڕی ناحیه‌ی ژاراوه”.
پۆلیس ده‌ڵێت: “ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كه‌سێك به‌ناوی (م.م.و) له‌دایكبووی ساڵی 1988 ره‌گه‌زی نێر كه دانیشتوی ژاراوه‌یه و له رووی ده‌روونیه‌وه ناته‌واوه، بریندار بووه و شوێنه‌واری برینی چه‌قۆ به‌سه‌ر سنگیه‌وه هه‌یه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌سه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا”.
Facebook Comments Box