
شه‌وی ڕابردوو شوفێره‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
هێمن هورمز محەمەد ئەمین، کە شوفێری تایبەتی ئاکام عمر فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی كۆماندۆی كوردستان بوو، له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، كه‌سوكاره‌كه‌شی گومانیان له كوشتنه‌كه‌ی هه‌یه.
زانیارییه نافه‌رمییه ئه‌منییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێمن هورمز شوفێره تایبه‌ته‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر بە فیشەكێكی تاپڕ گیانی لەدەستداوە، باسیش ده‌كرێ كه منداڵە تەمەن پێنج ساڵییه‌كه‌ی دەستكاریی چەكی كردووە و فیشەكێك له ده‌ستی دەرچووە و له سینگی باوكی داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
لای خۆشییانه‌وه كه‌سوكاری هێمن هورمز محەمەد ئەمین شوفێره‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر گومانیان له‌و زانیارییانه و هۆكاری مردنه‌كه‌ی هه‌یه و پێیانوایه ڕووداوی مردنی كوڕه‌كه‌یان ته‌مومژاوییه و نهێنی شاراوه له پشتییه‌وه هه‌یه.
ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆی كوردستان رۆژی 19ی تشرینی پارساڵ بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه دوای نزیكه‌ی دوو مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی رۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌م گیانی له ده‌ست دا.