کوردستانگرنگ

سێ برا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر خوشکەکەیان

لە شاریی کەرکوک کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکردووە بەتۆمەتی ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری.

لەگەڕەکی ئازادیی شاری کەرکووک، کچێک سکاڵای لەسەر سێ برای خۆی تۆمارکردووە بەتۆمەتی ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری و براکانی ئاڵودەی ماددەی هۆشبەرن.

پۆلیسی ئەو شارەش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە، لە ئیستادا یەکێک لە براکانی دەستگیرکراوە، بەڵام رەتی دەکاتەوە کە دەستدرێژی کردبێتە سەر خوشکەکەی.

لە ئێستاشدا پشکینین بۆ کچەکە کراوە و چاوەروانی ئەنجامی تاقیگەن بۆ پشکنینە پزیشکیەکان، بۆ ئەوەی کەیسەکە ڕێکاری یاسایی خۆی وەرگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button