رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
فرۆکەخانەی هەولێر هاڵاتیەکی تورکی گەراندەوە وڵاتەکەی خۆی

فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی کەسێکی هەڵگری پاسپۆرتی تورکیا دەدات.
شەوی یەکشەممە 07ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر گەڕاندنەوەی کەسێک داوە، ڕایگەیاند: لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکان، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ناو عێراق لەسەر بووە.
لەبارەی ناسنامەی کەسەکەش رایگەیاند: هاڵاتیە تورکەکە ناوی (حەسەن ئۆزگونێش) کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکیابووە و لە گشت فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەی هاتنە ناو عێراقی لەسەربووە.
ڕاشیگەیاند: بۆیە لە کاتی گەیشتنی ناوبراو بۆ فرۆکەخانەکەمان بە رێزەوە مامەڵەی لە گەڵ کراوە وگەڕێنداروەتەوە.
Facebook Comments Box