کوردستانگرنگ

هۆکاری گرانبوونی نرخی دۆلار بزانە

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، سنوردارکردنی ماستەرکارتە کە لەماوەی رابردودا کاریگەریەکی ئیجابی لەسەر بەهای دۆلار هەبو بەرامبەر بەدینار.

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی راگەیاند: هۆکاری بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر بەدینار سنوردارکردنی ماستەرکارتە کە لەماوەی رابردودا کاریگەریەکی ئیجابی لەسەر بەهای دۆلار هەبو بەرامبەر بەدینار، ئەو کارتە خواستێکی زۆری بازاڕەکانی پڕکردەوە و ببوە بازرگانییەکی باشیش بۆ هاوڵاتیان و بازرگانانیش، لەکاتێکدا کە دەچونە دەرەوەی وڵات بۆ کڕینی کاڵا و کەلوپەل ژمارەیەک کارتیان لەگەڵ خۆیان دەربرد و لە دەرەوە دۆلاریان پێڕادەکێشا و کارەکانیان خۆیان پێ ئەنجامدەدا، هەروەها باڵانسی دیناری بەرامبەر بەدۆلار راگرتبو.

ئێستا بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بەو کارتانەی سنوردار کردوە و دەڵێت بەمەبەستی سپیکردنەوەی پارە بەکارهێنراون، بەڵام ئەو جۆرە “سپیکردنەوە نیە”، بازاڕ لە خواست و خستنەڕو پێکدێت، کاتێک کە خواست لەسەر دراوێک دەبێت ئەگەر بەهێندەی ئەو خواستە دراو خرایەڕو کەواتە باڵانس دەبێت، ئەوەی باڵانسی دروستکردبو لە بازاڕ ماستەر کارت بو، بەڵام ئێستا سنوردار کراوە، هەندێک رۆژ کار دەکات و هەندێک جار کارناکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button