
بڕیارە ئەمرۆ مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە ناوچەی بارزان لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی بكرێتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١١/٥/٢٠٢٣ ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانی و وڵاتانی عەرەبی و ناخۆیی، مهبهستی بەشداریكردن لە كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، لەلایەن مەسعود بارزانییەوە بانگهێشت کراون، نوێنەرانی وڵاتان لە بەغدا و هەولێریش بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن.
بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی یادگەی بارزانی، هەریەکە لە قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتنە هەولێر.
Facebook Comments Box