کوردستانگرنگ

یەکێتی، پەیامەکەی مەسعود بارزانی بە گرنگ و جێی بایەخ وەسف دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: پەیامەکەی کاک مەسعود بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی راست و گرنگە

رێبوار تەها، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، راگەیاند: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بە گرنگ و جێی بایەخ وەسف دەکات و دەڵێ: داواکارم هەمان پەیام بۆ ناوچەکانی کەرکووک و خانەقین و شنگال و خورماتوو هەبێت و کۆبوونەوەی فراوان بۆ چاککردنی رەوشی ئەو ناوچانە بکرێت.

گوتیشی: بەتەواوی گوێم لە پەیامەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی گرت، هەندێک شتی تێدابوو کە دڵخۆشکەر بوون، ئەو بانگەوازەی بۆ لایەنە کوردییەکان و بەتایبەت مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ کۆبوونەوە، زۆر گرنگە، دەرخەری ئەوەیە، ئەو دوو حزبە سەرەکییە لە گۆڕەپانی سیاسییدا ئەگەر پێکەوە کار بکەن، دەستکەوتی باش بەدەست دێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button