
جۆرج بۆش: “پیرۆزبایی لە ئێوە و خێزانەكەتان دەكەین كە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەكەنەوە.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023 رێورسمێکی تایبەت بە کردمەوەی مۆزەخانەی بارزانی لە بارزان بەرێوەچوو، هاوكات له رێوڕهسمهكهدا نامهی تایبهتی جۆرج بۆش، سهرۆكی پێشووتری ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا خوێندرایهوه.
دەقی نامەکەی جۆرج بۆش:
بەڕێز سەرۆك بارزانی
پیرۆزبایی لە ئێوە و خێزانەكەتان دەكەین كە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەكەنەوە. ئەمە ساتێكی زۆر گرنگە بۆ ئێوە و خێزانەكەتان كە دووبارە مێژوو دەنووسنەوە.
بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی قوربانییەكی زۆری داوە، هەر ئەم شوێنە پیرۆزە دەبێتە یادگەیەك بۆ ئەو دەستكەوتانەی كە ئەو بەدەستی هێناون بۆ نەوەی داهاتوو. من هیوادارم كە خەڵكی كوردستان لە دیدگای ئەو و هەموان تێبگەن. ئێوە بە شێوەیەكی زۆر باش شوێن پێی باوكتان گرتووەتەوە و لاپەڕەیەكی نوێتان كردۆتەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، كارێكی زۆر گرنگتان كردووە بۆ ئەوەی كوردستان ڕزگاری بێت لە تیرۆر.
ئەمە شانازییەكی گەورەیە كە جارێكی دیكە لێرە دەتانبینینەوە، لۆرا لە جێی من پیرۆزبایی لە ئەوان بكە.