بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ پێشوازی لە شاندێکی وەبەرهێنانی سعودی دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە ، 2023/5/14 بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کەریم سلێمان بەئامادەبوونی راوێژکاران و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان پێشوازیکرد لە شاندێکی وەبەرهێنەرانی کۆمپانیای نجوم الفوفی سعودی بەسەرپەرشتی شێخ سەعد وە بەئامادەبوونی ستافێکی تەکنیکی لە کۆمپانیاکە.
لەم دیدارەدا لە نزیکەوە تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و کاری هاوبەشکرا ، بۆ پاڵپشتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و جوتیاران ، بەتایبەتی لەبوارەکانی کۆنترۆلی ئافاتی کشتوکاڵی و شێوازی بەکارهێنان و توێژینەوە و رێنماییەکان و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ئۆرگانی و ریسایکلینی پاشماوەکانی ئاژەڵی و کشتوکاڵی و رووەکی بۆ سوود وەرگرتن لە دروستکردنی پەینی ئەندامی، هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی جوتیاران و فەرمانبەران ،وە پێشخستنی کوالێتی و شێوازی بەرهەمێنانی سەوزە و میوەکان بە رێگەی هایدرۆپۆنیکی و برەودان بە خانووی پلاستیکی .
لەم دیدارەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی دیدارەکان و بەدواداچوونی ئەو بابەتانەی کە لەناوەرۆکی کۆبونەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.