کوردستانگرنگ

لە کۆیە شەرە تەقەیە و کوژراوە و بریندار هەیە

کەمێک پێش ئێستا؛ ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری کۆیە ڕووی دا و زانیاریی هەیە کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکە بریندارن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 05ـی 2023 لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کۆیە شەڕەتەقە و ووبەڕووبوونەوە ڕووی داوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەتەقەیە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 3 کەسی دیکە بریندارن.

هاوکات سەرچاوەیەک لە تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند: 6 کەس هێنرانە نەخۆشخانە، کەسێکیان گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیکە بریندارن.

ڕاشیگەیاند: سێ لە بریندارەکان پۆلیسن و ئەوانیتر هاووڵاتی مەدەنین و ئێستا نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

تائیستاش هۆکاری شەڕەتەقەکە نەزانراوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکە نەداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button