کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم هەواڵێکی خۆشی بۆ جووتیاران ڕاگەیاند

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن بۆ جووتیاران دابین دەکات و لەوبارەیەوەش چەند بڕیارێکی دەرکرد.

دەقی بڕیارەکان:

یەکەم: ئەو کۆمپانیایەی کە لە پارێزگای سلێمانی ئامێر و کەلوپەلەکان دابین دەکات، لقی لەو سنوورە نییە و کۆمپانیاکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵیی سلێمانی، گەرمیان، راپەرین هەماهەنگی دەکات و زنجیرەیەک سیمینار دەکات و زانیاریی بەکارهێنانی ئامێر و کەلوپەلەکان بە جووتیاران دەدات.

دووەم: بە هیچ جۆرێک سوو ناچێتە سەر بڕی ئەو قیستەی کە جووتیارەکان بە بانکی دەدەن، لەبەر ئەوەی بانکێکی ئیسلامییە و رێککەوتن کراوە کە سوو نەخرێتە سەر کڕینی ئامێرەکان.

سێیەم: ئەم جووتیارانەی کە ناوی خۆیان لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ تۆمار کردووە، دەتوانن لەدوای ئەنجامدانی ئەو سیمینارانە بە بەرچاوڕوونی زیاترەوە نوسراو وەربگرن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵیی پارێزگاکان و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، تاوەکو کارەکانیان بۆ تەواو بکرێت لەگەڵ کۆمپانیاکە.

چوارەم: ئەو ئامێرەی کە بڕیارە بۆ جووتیاران دابین بکرێت لە وڵاتی ئیتاڵیاوە هێنراوە و بۆ هەر سێ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵیی سلێمانی، گەرمیان و راپەرین نموونەیەکی ئامادە دەکرێت و نیشانی جوتیاران دەدرێت بۆ ئەوەی ئاشنایەتیی زیاتریان لەبارەی ئامێرەکانەوە هەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button