
دوای دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی ،وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆ ببنەوە.
لەوبارەیەوە دوێنێ مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: سبەی سێشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆ دەبنەوە.
مەسعود بارزانی رۆژی پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو لە مەڕاسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان داوای لە سەرجەم حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كرد بە مەبەستی كۆتاهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، بەتایبەتی داوای لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد، بەر لە هاتنی رۆژی 18ی ئەم مانگە كە دوا وادەی ڕێككەوتنە لەسەر دەستكردن بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، كۆببنەوە و ڕێك بكەون.