کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێ بۆ دانەوەی قەرز دەردەکات

“هاوبەشانی ئاو سەرپشكن لە پێدانی كۆی گشتی قەرزی ئاو،یاخود كۆی گشتی پارەی دوایین خول”

ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “لەمەودوا ئەو پسوولەی ئاو كە دەچێتە بەردەمی ماڵان سێ پارچەیە و هاووڵاتی سەرپشكە لەوەی كە كرێی ئاوی دوو مانگ دەدات كە بۆی دەداتەوە، یان كرێی ئەو دوو مانگە و قەرزی پێشوویشی دەداتەوە، لە بەردەرگای خۆی هاووڵاتی دەتوانێت هەم كرێی ئاو، هەم قەرزیش بداتەوە، یان بەتەنیا كرێی ئاوەكە بدات.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو بڕیارە بۆ كارئاسانیی زیاتر و سووككردنی ئەركی سەرشانی هاووڵاتییە، هەر قەرزێكیش لە بەردەرگا بیدەنەوە لەسەر كۆی گشتیی قەرزەكەی كەم دەكرێتەوە.”

جەختی كردەوە: “لەو كاتەی كارمەندانی تایبەت بە سستەمكردن و كۆكردنەوەی كرێی ئاو لەلایەن كۆمپانیا دیاریكراوەكان دێنە بەردەم ماڵەكانیان، یاخود شوێنی كاریان كە تۆڕی ئاوی خواردنەوەی پێ گەیشتووە، هاووڵاتییان لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button