کوردستانگرنگ

کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکا

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: گەشبینین لەگەڵ پارتی رێکبکەوین.

ئەمرۆ هەینی، 19-5-2023،هەردوو دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکا.

رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند: ئێمە و پارتی لە ماوەکانی رابردوودا لەسەر ژمارەیەک خاڵ رێککەوتووین، خۆ ناکرێت جارێکی دیکە رێککەوتنیان لەسەر بکەینەوە، بۆیە ئەمڕۆ زیاتر باسی ئەو بابەت و خاڵانە دەکەین کە جێی ناکۆکین لەنێوان ئێمە و پارتی، دیارترینیان بابەتی تایبەت بە کورسیی پێکهاتەکانە.

بڕیارە ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی بە ئامادەبوونی د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی خاڵە ناکۆکەکانی هەردوولا لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، کاژێر 12ـی بەیانی لە پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button