
“بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکەتان بکەن بۆ تەواوکردنی لۆگۆی تاکسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.”
ئەمرۆ هەینی ١٩/٥/٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگاداریەکی سەبارەت بە لۆگۆی تەکسی بڵاوکردەوە، لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوە دراوە کە پێویستە سەرجەم ئەو تەکسیانەی کە کاری لۆگۆیان تەواو نەکردوە، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگ کارەکانیان تەواوبکەن.
هەروەها راشیگەیاندوە، کە کۆتا کات بۆ مامەلەکردنی لۆگۆی تەکسی، ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٣ یە، لەدوای ئەم بەروارەش دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بە بڕی ٤٠ چل هەزار دینار) و بە سیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.
لە خالێکی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوەخۆ هاتووە کە هەر شوفێرێکی تاکسی لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری بە هۆی تەواونەکردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیکردن بە دەستکاریکردنی لۆگۆ و کارتی زانیاری تاکسییەکە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەکلا نەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.