سوپای عێراق بەهۆی جموجۆڵە نایاساییەكانی پەكەكە كەمپی مەخموور دادەخات

بەیانی ئەمرۆ هێزەكانی سوپای عێراق چوونەتە سەر كەمپی مەخموور و هەوڵیان داوە تەلبەندی بكەن، بەڵام خەڵكی نێو كەمپەكە لەژێر فشاری پەكەكە، دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 20-5-2023، هێزەكانی سوپای عێراق چوونەتە سەر كەمپی مەخموور و هەوڵیان داوە تەلبەندی بكەن، بەڵام خەڵكی نێو كەمپەكە لەژێر فشاری پەكەكە، دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و ڕێگرییان لە دروستكردنی تەلبەندەكە كردووە، بڕیاری لایەنی عێراقی ئەوەیە، ئەو كەمپە تەلبەند بكرێ و بكرێتەوە كەمپێكی سڤیل، چونكە ناكرێ كەمپەكە سڤیل بێت كەچی چەك و چەكدار و مەشق و راهێنانی چەكداری تێدا بێت.
سەرچاوە ئەمنییەكە ڕوونی كردەوە كە ئەگەر بتواندرێت كەمپەكە بكرێتەوە سڤیل و جموجۆڵە نایاسایی و گوماناوییەكانی تێدا نەهێڵدرێت، ئەوا نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان و چالاكیی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان جارێكی دیكە بە مەبەستی بەهاناوەچوونی خەڵكی كەمپەكە، دەگەڕێنەوە نێو كەمپی مەخموور.