کوردستانگرنگ

شەپۆلێکی گه‌رمای بێزاركه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌

گه‌رمایه‌كی بێزاركه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌، بەجۆرێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بۆ 40 پله‌ی سیلیزیی.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، سبەی دووشەمە 22/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5-15کم/ك، لە ئاڕاستەی باشووری رۆژئاواوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی نوێی گەرم لە باکووری ئەفریقاوە، لە دوو سبەی سێشەمەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتە پلەی گەرما بە رێژەیەکی زیاتر بەرزدەبنەوە، لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە لەنێوان 33 بۆ 35 پلە ئەبێت ، لەسەنتەری ھەولێر و کەرکووک لە نێوان 35 بۆ 37 پلە ده‌بێت، لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 39 بۆ 41 پلە ده‌بێت، ھەر لەگەڵ کاریگەریی ئەم بارستەھەوایەدا بڕێک شێ دەگاتە ناوچەکانمان، هه‌روه‌ها ئەگەر ھەیە لە رۆژانی 24 و 25ی مانگ بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ببارێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە برووسکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button