
هێمن هەورامی: “بە مەرجێک ئامادەین دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دوابخرێت”
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی5ی 2023، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گوتی: ئامادەن دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی سێشەممە دوابخرێت، بەمەرجێک ئێستا سەرۆکی پەرلەمان رابگەیەنێت دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا بەهەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ.
راشیگەیاند، ئامادەن دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دوابخرێت، بەمەبەستی ئەوەی کۆمیسیۆن کارا بکرێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێت، بە زیادكردنی ئهو گۆڕانكارییانهی له پۆستهكانی حكومهت و پهرلهمان پێویستن. بەمەرجێک ئێستا سەرۆکی پەرلەمان رابگەیەنێت دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممەیە بەهەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ.
Facebook Comments Box