
بڕیارە ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ بکات و چەند پڕۆژەیەک لە ئاکرێ و بەردەڕەش رابگەیەنێت.
نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/22/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەرەش، باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوچەیە تاوتوێ دەکات.
پاشان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە کۆدەبێتەوە، هەروەها بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لەو دەڤەرە رابگەیەنێت.
Facebook Comments Box