کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی، ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگایەک خەرجکرد

ئەمرۆ سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دا.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٣/٥/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ھەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و پاشماوەکانی شارەوانییەکانی پیرمام، مەلائۆمەر، بەستۆرە، دارەشەکران و زۆنی 12 سەڵاحەدین.

ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button