کوردستانگرنگ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، دواپێشهاتەكانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تاوتوێدەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی 5ی 2023، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، لە لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك تاووتوێ دەكرێن؛ تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەكانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2025.

لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بەرەئەنجامی كۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێكخستنەوەی داراییی گشتی دەكرێت. 

خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button